(ABNA24.com) یەکێ لە فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەجێ ماوانی داعش لە ناوچەی خانەقەین هەڵکەوتوو لە پارێزگەی دیالەی عێراق خەرێکی ڕێکخستنی هەمدیسانی خۆیان بۆ پەلامار و ئەنجام دانی کاری تیرۆریستین .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، جمهور ڕوستەم یەکێ لە فەرماندەرانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداوو ڕایگەیاند کە بەجێ ماوانی داعش لە هەوڵی ئەوەدان هەمدیسان لە ناوچەی خانەقین هەڵکەوتوو لە گردوپەڕی دیالێ کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن ودەستیان داوە بە کڕین وئامادەکردنی ترۆمۆبیلی تایبەتی وکەرەسەی سەربازی وگەشتی ناوچەیی. ناوبراو وتی کە درێژەی ئەم دۆخە و بۆشایی ئاسایشی بەردەم لە خانەقین شوێنهاتی زۆر خراپی بۆ ناوچە بەدواوە دەبێت وئەگەریی ڕودانی پەلاماری بەربڵاو ومەترسیداری داعش لە ئارا دایە . ئەم فەرماندەرەی پێشمەرگە لە دەوڵەتی عێراق داوای کرد کردەوەی پێویست بۆ دابین کردنی ئاسایش لە خانەقین وئەوشتەی کە ناوبراو بە بۆشایی ئاسایشتی بەربڵاو وقوڵ ناوی لیی برد ئەنجام بدات، چونکە هێزە ئامادەکان توانایی پێویستیان بۆ ئەم کارە نیە . ڕوداو لەم هەواڵەی خۆیدا بە گیڕانەوە لە ئامانج ڕەزاق کاربەدەستی یەکیەتی نیشتمانی لە خانەقین ڕاپۆرتی داوەکە هەتا ئێستاکە بە هۆی هەڕەشەکانی داعش فرەتر لە ٢٠ گوند ولادیی کوردنشینی دەوروبەری خەنەقین چوڵ کراون وچالاکی ودەسەڵاتی ئەندامانی داعشیش ڕۆژ بۆ ڕۆژ فرەتر دەبێت ولە حەوتەکانی ڕابردوو پێنج جارپەلاماریان کردوەتە سەر هێزە عێراقیەکان .
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥٦
News ID: 957320
یەکێ لە فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەجێ ماوانی داعش لە ناوچەی خانەقەین هەڵکەوتوو لە پارێزگەی دیالەی عێراق خەرێکی ڕێکخستنی هەمدیسانی خۆیان بۆ پەلامار و ئەنجام دانی کاری تیرۆریستین .